چوارەم عومرەکاری کورد لەمانگی رەمەزاندا لە وڵاتی سعودییە کۆچی دواییکرد،
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: عومرەکارەکە هیچ نەخۆشییەکی
نەبوە و لەکاتی بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە گیانیلەدەستداوە.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە،
هاوڵاتی (ئازاد رەحیم کەریم باجەلان)، تەمەنی 48 ساڵە و دانیشتوی ئیدارەی گەرمیانە،
بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە سەردانی سعودییەی کردبو، بەبێ ئەوەی پێشتر هیچ
نەخۆشییەکی هەبوبێت، دوێنی کتوپڕ لەکاتی بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە کۆچی
دواییکردوە.
دەشڵێت: هاوکار و هەماهەنگ بوین تا لە شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەمانگی رەمەزاندا، ئەمە چوارەم عومرەکاری کوردە لە کاتی
بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرە لە وڵاتی سعودییە کۆچی دوایی بکات.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 10 عومرەکاری کورد لە سعودییە کۆچی دواییانکردوە...
71 جار خوێندراوەتەوە