سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد و هیواخوازە
هەموان بەگیانی بەرپرسیارییەتییەوە هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەواڵ:KNNC
لە پەیامەکەیدا بافل جەلال
تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نوسیویەتی: " لە دڵەوە پیرۆزبایی
جەژنی رەمەزان لە خۆتان و خانەوادەکەتان دەکەم، هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا
بۆنەکان بەڕێبکەن".
دەشڵێت: ئومێدەوارین ئەم
جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمولایەک، هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی
و بەرپرسیارییەتیی و نیشتمانییەوە پێکەوە هەنگاو بنێین لەپێناو تەبایی و یەکڕیزی گەلی
کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کەموکورییەکان و باشترکردنی حوکمڕانی و ژیانی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
197 جار خوێندراوەتەوە