مانگی داهاتوو بایدن سەردانی سعودیە دەکات. ئەم
سەردانە لە هەموو سەردانێکی تر زیاتر جێگای بایەخ و سەرنجە. هەرچەندە پەیوەندی نێوان
سعودیە و ئەمەریکا کە دەگەڕێتەوە بۆ سییەکانی سەدەی ڕابوردوو، هەرگیز پەیوەندییەکی
بەهایی و کۆمەڵگایی و کەلتوری نەبوە، بەڵام لە سەروی هەمویەوە پەیوەندییەکی نەوتی
بوە.
سعودییەکان کاتێک یانزەی سیپتەمبەریان ئەنجامدا،
بۆ سنوردارکردنی توڕەیی ئەمەریکییەکان، نوخبەی حاکمی سعودیە پێشنیاری ئەوەیانکرد کە
دەستبکەن بە بونیادنانی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیلدا. ئێستا ئەم پەیوەندییە لە دۆخێکی
باشدایە، بەڵام ڕانەگەیەنراوە. دەنگۆی ئەوە هەیە کە لەم سەردانەدا رابگەیەنرێت، بەڵام
ئەستەمە.
ئەوەی رونە بایدن کۆبونەوەیەکی گەورەی دەبێت لە
سعودیە، کازمی خۆشمان [داماو]، بەشدار دەبێت. هەتا ئێستا هێزە ئێرانییەکان چاوەڕێن
بزانن چۆن بەشدار دەبێت هەتا مامەڵەی لە گەڵدا بکەن. رۆژانی پێشوو لە ماڵێک کازمی
لە دانیشتنێکدا بوو لە گەڵ جەماعەتی ئیتار، بەڵام ناچاربوو زوو بەجێبهێڵێت رەنگە یان
پشتگوێخرابێت یان سوکایەتی پێکرابێت.
لە بەرنامەی بایدندا نەبوو سەردانی سعودیە بکات
یان کەسێکی وەک محمد بن سەلمان ببینێت، چونکە بەشێکی زۆری خەڵکی ئەمەریکا دژ بە
سعودیەن. هەروها سی ئاى ئەی ئەمجارە بەڵگەنامەکانی بڵاوکردەوە کە چۆن محمد، جەمال یان
خاشقچی کوشت. لە هەنگاوێکدا کە نیشانەی ئەوەیە سەردانەکەی بادین مایەی ناڕەحەتییە،
ئەمەریکا ئەو شەقامەی کە باڵوێزخانەی سعودیەی تیادایە گۆڕی بۆ ناوی خاشقچی.
بایدن هەوڵدەدات نەوت هەرزان بێت، چونکە گرانی
نەوت بۆ هەڵبژاردنی نیوەیی کۆنگریس خراپە.
سەرکێشییەکانی محمد بۆ ئەوەیە ببێت بە جێگای بایەخ
لە لایەن ئەمەریکاییەکانەوە و فشاری لە سەر نەکەن، نەک بەرژەوەندی سعودیە یان ناوچەکە.
بن سەلمان لە داهاوتدا باجی ئەوە دەدات. ئەمەریکا دەیان رێگای هەیە بۆ ئەوەی بە
قوندا بیدا بە زەیدا، تەنها رێککەوتن لە گەڵ ئێراندا بەسە بۆ ئەوەی بەلەسەی بکات.
لە هەمانکاتدا بن سەلمان چاوەڕێی ئەوەیە کۆمارییەکان
بگەڕێنەوە، چونکە پەیوەندی لە جێرارد کۆشنەردا زۆر باشە. لە راستیدا محمد بن سەلمان
بۆ ناوچەکە سودمەندە. سعودییەکان لە رابوردودا بە پارەی نەوت جۆرێک لە ئیسلامی
توندڕەویان دروست کردبوو هەناردەیان دەکرد بۆ گەلانی ناوچەکە. بەشێکی زۆری شەڕی
سوریا ئەوان لێی بەرپرسن. بە لیبرالبونی سعودیە ئیتر ئەو ئیسلامە جیوپۆلۆتیکییە کۆتایی
دێت.
398 جار خوێندراوەتەوە