سەرپەرشتیاری
دەروازەی پەروێزخان ئاشکرایکرد، لەلایەن حکومەتەوە مۆڵەتدراوە بە حەوت کۆمپانیا و
هەشت قەپان، رۆژانە مامەڵەی شۆفێران و بازرگانان بە ڕێدەکەن و بە بڕی جیاواز
پارەیان لێوەردەگرن، بڕێکی کەمی داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت.
ئاسۆ قادر لەیل
سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان بە سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانی راگەیاندووە، ڕۆژانه شه‌ش جۆر كاری نایاسایی و
قاچاخچێتی له ده‌روازه‌كه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی ده‌ستخستنی
داهاتی نایاساییه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسه‌وه، بە جۆرێک تەنیا لە پەروێزخان
رۆژانە حەوت کۆمپانیا و هەشت قەپان پارە لە بازرگان و شۆفێران وەردەگرن، کۆمپانیا
هەیە (10) دۆلار لەهەر بارهەڵگرێک وەردەگرێت، تەنها
(20%)ی ئەو پارەیە بۆ حکومەتە و (80%)ی بۆ کۆمپانیاکەیە.
سه‌باره‌ت به‌و
كاڵایانه‌ی به قاچاخ هاورده ده‌كرێن، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
په‌روێزخان دەڵێت، ڕۆژانه له ده‌روازه‌كه‌وه (هێلكه، مریشك، دووگ، پیاز، خه‌یار
و ئوتومبێلی خوار مۆدێلی یاسایی، مامه‌ڵه‌ی نایاساییان پێوه ده‌كرێت و بڕێكی
زۆر داهاتی لێوه په‌یدا ده‌كرێت بۆ چه‌ند به‌رپرسێك.
ئه‌گه‌ر خاوه‌نداری
كۆمپانیا‌و قه‌پانه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له
شۆفێران و بازرگانان وه‌رده‌گیرێت كه‌مبكرێته‌وه، حكومه‌ت و هاولاَتی سودمه‌ندی
سه‌ره‌كی ده‌بن و داهاتێكی باش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی،" بە
وتەی سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان".
2443 جار خوێندراوەتەوە