مقاوەمەى ئیسلامیی هێرشەکانى دژى ئەمەریکا دەستپێکردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:56 - 10/02/2024
عێراق
+
-

هێزەکانی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا دەستپێکردنەوەى هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانى ئەمەریکا راگەیاند و داواش دەکات گروپە چەکدارەکانى دیکەیش شان بە شانیان هیرش بکەن.

هەواڵ:KNNC

لە بەیاننامەکەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقدا هاتوە: بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا دەستیکردوەتەوە بە کوشتن و پەلاماردان، ئێمەش دەستپێکردنەوەی هێرشەکانمان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا رادەگەیەنینەوە، بەوپێیەی ئەمەریکا جگە لە زمانی چەک هیچ زمانێکی دیکە تێناگات.

 

لە بەیاننامەکەدا مقاوەمەى ئیسلامیی داوا لە گرپە چەکدارەکانى دیکەیش دەکات، بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق هاوکارییان بکەن.

 

راستەوخۆ دوای ئەو بەیاننامەیە، بزوتنەوەی نوجەبا، رایگەیاند ئەمشەو مقاوەمەی ئیسلامیی نوجەبا، بەسێ موشەک، هێرشی کردوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە پارێزگای دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سوریا.

 

لەلایەکی دیکەوە، مقاوەمەی ئیسلامی عێراقیش رایگەیاند: لەتۆڵەی هاوڵاتییانمان لەغەززە، هێرشمانکردە سەرئامانجێکی زیندوی ئیسرائیل لە دەوروبەری دەریای مردو، لە سنوری نێوان ئەردەن و فەڵەستین.

306 جار خوێندراوەتەوە