لە (10) ساڵی رابردودا چین بەرێژەی لە
(35%) بەرهەمهێنانی وزەی پاكژی زیادكردوە و پلانشی داناوە ساڵانە بەرێژەی لە (1%)
بەكارهێنانی خەڵوزی بەردین كەم بكاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ژانگ جیانهوا، سەرۆکی دەستەی نیشتمانی
وزەی چین، رایگەیاند: لە نێوان ساڵانی (2013 بۆ 2023) کۆی بەرهەمی وزەی پاكژی چین
بەڕێژەی (35%) بەرزبوەتەوە، بەجۆرێك كە توانای دامەزراوەی بەكارهێنانی وزەی "با"
نزیکەی پێنج هێندە و توانای دانراوی بەرهەمهێنانی کارەبای لەرێگەی وزەی خۆرەوە زیاتر لە (30)
هێندە زیادیان کردوە.
وتیشی: چین بەردەوامە لە باشترکردنی بەکارهێنانی
وزەی كارەبا و پێشخستن و گەشەپێدانی روبەری سەوزایی بۆ کەمكردنەوەی کاربۆن بۆ
ئەوەی ئاستێکی نوێ لەكەمكردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەكان تۆماربكات.
رونیكردوەتەوە، چین گەورەترین ژێرخانی
بارگاویكردنەوەی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی لە جیهاندا دامەزراندوە، هەروەها رێژەی
بەكارهێنانی خەڵوزی بەرێژەی لە (12.1%) كەمكردوەتەوە، لەبەرامبەریشدا وزەكانی
"با"، خۆر، ئاو و ئەتۆمی بەڕێژەی لە (7.7%) زیادكردوە.
سەرۆکی دەستەی نیشتمانی وزەی چین ئاماژەی
بەوەکردوە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە چین تا ساڵی (2025) نزیکەی (12) ملیۆن دامەزراوەی
بارگاویكردنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا دروستدەکرێن، هەروەها بەردەوام دەبێت لە
فراوانکردنی بازنەی بەکارهێنانی وزەی کارەبا بە زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی
كارەبا لە سەرچاوە پاكژەكانەوە لەگەڵ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خەڵوزی بەردین
ساڵانە بەڕیژەی لە (1%).
273 جار خوێندراوەتەوە