دامەزرێنەری
مایكرۆسۆفت هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ مەبەستی کارەساتبار و
داوا دەكات ئەو تەكنەلۆژیا نوێیە بۆ كاری باش بەكاربهێنن.
هەواڵ:
(KNNC)
بیل گەیتس،
دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایدەگەیەنێت: زیرەکی دەستکردی تەکنەلۆژیایەکی "سەرسوڕهێنەر"ـە و دەتوانێت
مرۆڤ لە گۆڕانەكانی کەشوهەوا و نەخۆشییەكان رزگار بکات، بەڵام پێویستە
بەکارهێنانی بۆ مەبەستی باش بەكاریبهێنن.
وتیشی: گرنگە
لەوە دڵنیابینەوە کە زیاتر لەلایەن خاوەن نیازە باشەكانەوە بەکاربهێنرێت، بۆیە
یەكێك لە سودەكانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ هاوكاریكردنی مامۆستایان و پزیشکان و
زاناکانەوە بەکاردەهێنرێت.
دامەزرێنەری
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، زیرەکی دەستکرد بۆ پێشکەشکردنی چاودێری
تەندروستی باشتر و بەرەنگاربونەوەی گۆڕانەكانی کەشوهەوا كە لە بواری وزەی ئەتۆمی وەک بەدیلێکی پاک بۆ سوتەمەنی
بەردین بەكاربهێنرێت.
365 جار خوێندراوەتەوە