عێراق... بە دو موشەك بنكەی عەین ئەسەد بەئامانج گیرا

KNN : Kurdish News Network
09:46 - 05/08/2024
عێراق
+
-

لەنزیك بنكەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیسترا و میدیا عێراقییەكان ئاشكرایانكرد كە بنكەكە بەدو موشەك بەئامانج گیراوە.


هەواڵ: (KNNC)


سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەكانی رایگەیاندوە: كاتژمێر (09:00)ـی ئەمشەو بەدو موشەك بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە ئامانج گیراوە.


ئەوەشی خستوەتەڕو، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە شوێنی ئاڕاستە كردنی موشەكەكان كردوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: موشەكەكان لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیای رەنگ سپی ئاڕاستەی بنكەی عەین ئەسەد كراوە.

349 جار خوێندراوەتەوە