کۆبونەوەى لیژنەى دارایی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی تایبەت بە پرسی موچەى هەرێم و بەبانکیکردن دواخرا.
هەواڵ:KNNC
بڕیار بو ئەمڕۆ لیژنەی
دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی کۆببێتەوە سەبارەت بە موچەی
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بە بانکیکردنی موچەی فەرمانبەران، بەڵام کۆبونەوەکە دواخراوە.
خەلیل دۆسکی، ئەندامی
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەی ئێن ئێنـی راگەیاند، ئەنجامدانی
کۆبونەوەکەیان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.
روینشیکردەوە: هۆکاری
ئەنجامنەدانی کۆبونەوەکەیان بەهۆی سەرقاڵی وەزیری دارایی عێراقـەوە بوە
بە کارێکی دیکەوە.
665 جار خوێندراوەتەوە