هەفتەی داهاتو سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دیاریدەكرێت؟

KNN : Kurdish News Network
04:12 - 09/08/2024
عێراق
+
-

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتو ئەنجامی هەوڵەكان بۆ یەکلایكردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ئاشكرا دەبێت.

 

هەواڵ: (KNNC)


سالم ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دەستپێشخەری و جوڵەی هێزە سیاسییە سوننەكان  بۆ رێککەوتن و خستنەڕوی نەخشەڕێگایەک بۆ دیاریكردنی كەسێكی لێهاتو بۆ وەگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تاڕادەیەكی زۆر سەركەوتوبوە.


وتیشی: کۆبونەوەکان بە ئاراستەی چارەسەركردن و كۆتایی هێنان بەكێشەكە بەردەوامە، بۆ زیاتر دوانەكەوتنی یەكلایی كردنەوەی پۆستەكە دەستپێشخەری لەلایەن سوننەكانەوە بەردەوامە و هەفتەی داهاتو ئەنجامی هەوڵەكان دەردەکەوێت.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن كۆبونەكە و دەستپێشخەری هێزە سوننەكان  ئەنجامێکی باشی هەبێت و وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبكرێت و عێراق لەو تەنگژە چەند مانگییە دەربچێت.

157 جار خوێندراوەتەوە