سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی
یاسا رایدەگەیەنێت، چوارچێوەی هەماهەنگی سورە لەسەر کۆتاییهێنان بە قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی
نوێنەران.
هەواڵ: KNNC
گوتیشی: پێویستە تیشک
بخرێتە سەر کێشە سەرەکیەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و بە زوترین کات قەیرانی ئەنجومەنی
نوێنەران یەکلایبکرێتەوە.
سەبارەت بە سەقامگیری
دەسەڵاتی یاسادانانیش وتی: "پشتیوانی لە دەسەڵات دادپەروەری بەدەست دەهێنیت".
نوری مالیکی ئاماژەشی
بەوەدا: چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە تەواوکردنی پرۆسەی سیاسی و کۆتاییهێنان بە قەیرانی
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە، چونکە چوارچێوەکە زیاتر لە جارێک
دەستپێشخەری کردووە بۆ دۆزینەوەی کۆدەنگی نێوان هێزە سوننەکان سەبارەت بە دەستەی سەرۆکایەتی
پەرلەمان.
110 جار خوێندراوەتەوە