چوارەمین کۆبونەوەی باڵای ئاسایشی تورکیا - عێراق بەڕێوە دەچێت

KNN : Kurdish News Network
07:17 - 14/08/2024
عێراق
+
-

سبەی لە ئەنقەرە، چوارەمین کۆبونەوەی باڵای میکانزیمی ئاسایشی تورکیا – عێراق بەڕێوەدەچێت، تێدا باس لە پاراستنى سنوری نێوان ئەو دو وڵاتە دەکرێت.

هەواڵ:KNNC

 

بڕیارە سبەینێ، چوارەمین کۆبونەوەی باڵای میکانزیمی ئاسایشی تورکی -عێراقی کە تیایدا تاوتوێی بەهێزکردنی لێتێگەیشتن لە نێوان تورکیا و عێراق دەکرێت لە بواری ئەمنییدا.

 

کۆبونەوەکە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەکرێت، سبەی کۆبونەوەی گروپی پلاندانانی هاوبەش بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ئەنقەرە بەڕێوە بچێت.

 

میدیاکانی نزیک لە حکومەتی تورکیا لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەیانەوە ئاشکرای دەکەن، پێشبینی دەکرێت هەردو وەزیری دەرەوەی تورکیا و عێراق کۆبونەوەیەکی دوقۆڵی ئەنجام بدەن.

194 جار خوێندراوەتەوە