وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی لە کەرکوک رایگەیاند و دەڵێت: بۆ رونکردنەوە
لەسەر ئەوەى لە کەرکوک رویدا لەگەڵ عێراق گفتوگۆمان کردوە.
ئۆنجۆ کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو رونکردنەوەی ئەوەی لە کەرکوک رویدا لەگەڵ بەرپرسانی
عێراقدا هەماهەنگی و گفتوگۆمان کردوە.
راشیگەیاند؛ لەگەڵ عێراق ئیرادەیەکی هاوبەش و بەهێزیان بۆ
روبەڕوبونەوەی تیرۆر هەیە کە ئەو هەماهەنگییە رۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبێت.
بەیانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئاسمانی کەرکووک و بەدیاریکراوی لەسەر گەڕەکی تسعینی
شاری کەرکوک درۆنێکی گەورە خرایەخوارەوە، کە بەوتەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، کاتژمێر 9:30ـی بەیانی درۆنەکەیان بینیوە و کاتژمێر 10:30ـی بەیانی
خراوەتە خوارەوە.
شانەی
راگەیاندنی ئەمنی پشتڕاستی دەکاتەوە کە درۆنەکە "تورکییە و لەنێو شاری
کەرکووک کەوتە خوارەوە لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری کەوتنەخوارەوەی لێدەکرێت."
568 جار خوێندراوەتەوە