مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک سکاڵایان لەسەر سەرۆکى حکومەتى هەرێم تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
05:26 - 03/09/2024
عێراق
+
-

بەشێک لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، سکاڵایان لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرد و داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان دەکەن بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق.

 

هەواڵ:KNNC

 

محەمەد جەلیل مامۆستا لە بەشى خوێندنى کوردى لە کەرکوک بە کەى ئێن ئێنى ڕاگەیاند، ژمارەیەک مامۆستای خوێندنی کوردی کەرکوک، سکاڵایان لەدادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمارکرد بۆ ئەوەى راژەکانیان لەسەر میلاکى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم بۆسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بگوازرێتەوە.

 

راشیگەیاند، سکاڵاکەیان لە دژی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان تۆمارکردوە.

 

بۆساڵی خوێندنی 2023-2024، لە هەرێمی کوردستان و خوێندنی کوردی لە کەرکوک زیاتر  152 هەزار مامۆستا هەن کە بەشێکیان هەمیشەیی و ئەوانی دیکەش وانەبێژن.

191 جار خوێندراوەتەوە