ئەندامێکی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق دەڵێت، تورکیا 185 کیلۆمەتری لە خاکی عێراق داگیرکردوە
و لە پێشڕەوی زیاتریشدایە، هۆشداریش دەدات لەوەی هێزەکانی تورکیا تەنها 28
کیلۆمەتر لە پارێزگای نەینەوا دورن.
هەواڵ:KNNC
وەعد قدو نوێنەری شەبەکی
پارێزگای نەینەوا و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
لە لێدوانێک بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندوە، هێزەکانی تورکیا لە روبەرێکی
185 کیلۆمەتری خاکی عێراق سەقامگیر بون و لە پێشڕەوی دان.
هۆشداریشی دا،عێراق بەرەوڕوی
داگیرکاریی ئاشکرای تورکیا بوەتەوە و ئەوەش بەپێچەوانەی ڕێککەوتنی ئەمنیی
نێوان بەغدا و ئەنقەرەیە.
وەعد قدو ئاماژەی
بۆ ئەوەش کردوە، هێزەکانی تورکیا لە ئێستادا تەنیا 28 کیلۆمەتر لە پارێزگا
نەینەوا دورن، جەختیشیکردەوە لەوەی، لە ئێستادا هێزەکانی تورکیا لە 80
شوێنی عێراق بنکەی گەورەی سەربازییان کردۆتەوە کە 14 فرۆکە و چەکی قورس لەو
بنکانەدا جێگیرکراون و بەوەش دەتوانن هەمو شارەکانی عێراق بکەنە ئامانج.
93 جار خوێندراوەتەوە