هۆكاری هەڵبژاردنی
هانز فلیك بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا ئاشكراكرا.
وەرزش:KNNC
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی
باسی لەو هۆكارە كردوە كە وای لە خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا كرد هانز فلیك بەراهێنەری
یانەكەی دیاریبكات.
سپۆرت بڵاویكردۆتەوە،
هانز فلیك بەوە دەناسرێتەوە كە راهێنەرێكە توانایەكی سەرسوڕهێنەری هەیە لە پێشخستنی
توانای جەستەیی یاریزانان.
رۆژنامە كەتەلۆنیەكە
بڵاویشیكردۆتەوە، لە وەرزی رابردودا بارسێلۆنا بەدەست دابەزینی توانای جەستەیی یاریزانەكانی
بەتایبەتی لە كۆتاییەكانی ئەو وەرزەدا دەیناڵاند.
لەهەواڵی رۆژنامەكەدا
هاتوە راهێنەرە ئەڵمانیەکە و ستافەكەی لە سەرەتای دەستپێكردنی ئەركەكەی لەگەڵ یانە
نوێیەكەدا كاری لەسەر چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازە كردوە.
ئێستاش بڕوایەك لە یانەكەدا
دروستبوە كە سەرەتا باشەكەی بارسێلۆنا لە لالیگادا بۆ بەرزبونەوەی ئاستی توانای جەستەیی
یاریزانەكان دەگەڕێتەوە
129 جار خوێندراوەتەوە