عێراق قەرزێكی دیكە بە جوتیاران دەدات كە رێژەی سودەكەی تەنها لە
(2%) دەبێت وتەبێژەی وەزارەتی كشتوكاڵیش دەڵێت: لە داهاتویەكی نزیكدا
رادەگەیەنرێت.
هەواڵ: (KNNC)
محەمەد خەزعەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند: بۆ
گرنگی دان بە كەرتی كشتوكاڵ و هاوكاری كردنی جوتیان، وەزارەتەكەی بڕیاری داوە لە
ئەو بودجەی بۆیان تەرخانكراوە بڕێك قەرز بۆ جوتیاران دابین بكات.
وتیشی: پێشتر و بەپشیتوانی بانكی ناوەندی و لەڕێگەی بانكە
كشتوكاڵییەكانەوە قەرز بەجوتیاران دراوە، بەڵام رێژەی سودەی بەرزە بۆیە بەشێك لە
جوتیاران سودیان لە ئەو قەرزە نەبینیوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، دوای گفتوگۆ
و بەدواداچونی ورد، وەزارەتەكەی بڕیاری داوە ئەو قەرزەی بۆ جوتیارانی تەرخان دەكات
رێژەی سودەكەی تەنها لە (2%) بێت و جەختیش دەكاتەوە لە داهاتویەكی نزیكدا راگەیاندنی
بۆ دەكرێت.
690 جار خوێندراوەتەوە