دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر
دابینكردن و دابەشكردنی موچە نابێت و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش
دڵنیایی دەدات كە كاری لەپێشینەی حكومەت موچەیە و گرەنتیی كراوە.
هەواڵ: (KNNC)
موزر موعن، ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: لە چەند رۆژی پێشودا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی
جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك كە نرخی یەك بەرمیل نەوت لە خوار (80)
دۆلاری ئەمەریكییەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش فشار دەخاتە سەر بودجەی وڵات،
چونكە لە (85%)ـی داهاتی وڵات پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.
وتیشی: سەرباری دابەزینی نەرخی نەوت كە
كاریگەری لەسەر قەبارەی داهات هەیە، بەڵام بەدڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر پێدانی
موچە بەموچەخۆران نابێت، چونكە موچەی ساڵی (2024) گرەنتیی كراوە و نیگەرانی ناوێت.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری گەورەی لەسەر بودجەی وەبەرهێنان
دەبێت، كە ئەوەش دەبێتە هۆی سستكردنی بازاڕ، جەختیشیكردەوە؛ كاری لەپێشینەی حكومەت
دابینكردن و دابەشكردنی موچەیە، بۆیە دەكەوێتە پێش كەرتی وەبەرهێنانەوە.
167 جار خوێندراوەتەوە