پارێزگاری بانکی ناوەندی: عێراق یەدەگی دراوی زۆرە و بەرزبونەوەی نرخەکەی کاریگەری نابێت

KNN : Kurdish News Network
03:41 - 18/09/2024
عێراق
+
-

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، شێوازێکیان داناوە کە دابینکردنی دۆلار مسۆگەر دەکات و لەژێر چاودێری ورددایە.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، بانکی ناوەندی بە ڕێژەی فەرمی دۆلار بۆ سەرجەم کەناڵە بازرگانی و کەسییەکان و گەشتیاران و دابین دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە رەچاوی فرۆشتنی بڕی فرۆشتنی دۆلار بکەن لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە نرخی فەرمی و ئەوانەی دۆلاریان پێویستە بۆیان دابینبکرێت.

 

بە وتەی پارێزگاری بانکی ناوەندی دابەزینی نرخی نەوت هیچ پەیوەندییەکی بە بەرزبونەوەی نرخی دراوەوە نییە، چونکە عێراق یەدەگی دراوی بیانی هەیە، ئەمەش وای لێدەکات بەرگری لە نرخی ئاڵوگۆڕ بکات.

419 جار خوێندراوەتەوە