لەبارەی دۆخی کەشوهەوا؛ کەشناسی عێراق هۆشداری دەداتە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی

KNN : Kurdish News Network
09:48 - 20/09/2024
عێراق
+
-

بەهۆی گۆڕانکاری لە دۆخی کەشوهەوای عێراق دەستەی کەشناسیی هۆشداریی دەدات بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و دەڵێت، هەورەبروسکە دروست دەبێت. 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەریم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، نمە باران لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەبارێت پاشان کاریگەری بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ناوەراستی هەرێم.

 

هەر لەو بارەیەوە دەستەی کەشناسیی عێراق، بڵاوی کردەوە لە بەشی پێشبینیەکانی کەشوهەوای فڕۆکەخانەی بەغداد، ڕاپۆرتێکیان بە دەست گەیشتوە کە بە پێی زانیاری مانگە دەستکردەکان ئامادەکراوە و لە ئاسمانی پارێزگاکانی دهۆک و باکوری هەولێر و نەینەوا باران دەبارێت و هۆشداریشی داوە لە دروستبونی هەورەبروسەکە.

 

لای خۆشیەوە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: هەوری باراناوی روی لە بەشێك لە ناوچە سنوریەکانی هەرێم كردوە و حاڵەتێکی ناسەقامگیری کەش بەشێوەی بەرفراوان دەستپێدەکات، لە ناوچەکانی باکوری هەرێم هەروبروسکە و باران دەبێت.

126 جار خوێندراوەتەوە