بەهۆی پێشێلکاری لە گرێبەستێکی یاساییدا، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی پێشوی فرۆکەخانەکەدا سەپێنرا.
هەواڵ: KNNC
دەستەى دەستپاکى عێراق رایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردن لە گرێبەستی ئامادەکردنی بەیاننامە بۆدروستکردنی رێرەوی نوێی فڕین بۆ فرۆکەخانەی نەجەف و رێرەوی تاکسیەکان، سزای 10 ساڵ زیندانی لە دژی (فائید کازم شەمەرى) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ لە ئەندامانی پێشوی فرۆکەخانەکە لە ئامادە نەبونی خۆیاندا سەپاندوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستەکە بە بڕی (71,989,000) ملیۆن دۆلار بوە، پڕۆژەکە وەک تەندەرێکی گشتی رانەگەیەندراوە، بەڵکو بە مەبەستی ئەوەی شوێنێک بۆ زۆرترین ژمارەی رکابەرەکان تەرخان بکرێت بە پێشێلکردنی رونی رێنماییەکان.
هاوکات، جگە لە سزای 10 ساڵ زیندانی؛ لە بەرامبەردا هەریەکە لە سەرۆکی پێشوی دەستەی بەرێوەبردنی فرۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی دەستەی کارگێری بە بڕى 10 ملیۆن دینار سزادران.
143 جار خوێندراوەتەوە