بەهۆى پێکدادانى سێ
ئۆتۆمبیێلەوە، 10 کەس لە روداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکى زۆر لە
قوربانییەکانیش ئەندامى یەک خێزان.
هەواڵ:KNNC
دلۆڤان مەجید،
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن لە کەرکوک رایگەیاند؛ روداوەکە لەسەر رێگاى کەرکوک- تکریت
رویداوە و پێکدادان بوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل کە سەرجەمیان تیژڕۆ بون و بوەتە هۆى
پێکدادانیان.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد
کە لەم روداوەدا 10 لە سەرنشینانى ئۆتۆمبێلەکان گیانیان لەدەستداوە، شەش کەسیان
ئەندامى یەک خێزان بون و قوربانییەکانیان سێ پیاو و سێ ئافرەت و چوار منداڵ بون.
لەنێو ئەو سێ ئۆتۆمبێلەى پێکیانداداوە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى جى ئێم سی،
ژمارەیەکى زۆر سەرنشینى تێدا بوە و زۆرترین قوربانییەکان لەو ئۆتۆمبێلە
کەوتوەتەوە.
158 جار خوێندراوەتەوە