سەرۆکى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دواین پێشهاتەکان لە بارەى دۆسیەى موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات و
جەختیش دەکاتەوە، ئەمساڵ دەبێتە ساڵى یەکلایى کردنەوەى ناکۆکییەکانى هەولێر و بەغداد.
هەواڵ:KNNC
عەتوان عەتوانى سەرۆکى لیژنەى دارایى ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق لە پاش سەردانەکەیان بۆ هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتى
دارایى حکومەتى عێراق گفتوگۆیان کردوە بۆ دانانى سنورێک بۆ دواکەوتنى موچەى
موچەخۆرانى هەرێم.
وتیشى: چەند بیانویەک هەیە بۆ دواکەوتنى موچەى موچە
خۆرانى هەرێم کە لیژنەکەیان بەدواداچونى بۆدەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە
حکومەتى عێراق لە وادەى خۆیدا موچە بنێرێت.
سەبارەت بەوکێشانەى نێوان هەرێم و حکومەتى عێراق
کەهێشتا چارەسەر نەکراون عەتوانى وتى: بە بانکیکردنى موچە تا ئئێستاش چارەسەرنەکراوە
بەشێوەى بنەڕەتى، بەڵام دۆسیەکە پێشکەوتنى بەخۆوە بینیوە.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا رایگەیاند، سورن لەسەر
ئەوەى ئەمساڵ بکەنە ساڵ یەکلایى بونەوەى ناکۆکییەکانى نێوان حکومەتى عێراق و
حکومەتى هەرێم.
223 جار خوێندراوەتەوە