سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە ئێستادا سەرقاڵی
ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، جەختیشی کردەوە کە پەیوەندییەکانیان
لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەهێزتر دەکەن.
هەواڵ:KNNC
محمەد شیاع سودانی، لە کۆتا وتاریدا لە کۆبونەوەی
کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتەوەکان لە ئەمریکا، جەختی کردەوە لەوەی لە هەوڵەکانیان بەردەوامن
بۆ بە هێزکردنی پەیوەدندیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستور و یاسادا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، لە چوارچێوەی
پەرەپێدانی پڕۆسەی دیموکراسی، ئێستادا خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان.
سودانی، ئاماژەی بەوەدا کە لە دوای 10 ساڵ توانیان
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەن کە لە ساڵی 2005ەوە لە پارێزگای کەرکوک
ئەنجام نەدرابو ئەمەشی وەک سەرکەوتنێک بۆ پڕۆسەی چاکسازی و برەودان بە دیموکراسی وەسف
کرد.
سەبارەت بە دۆخی
فەڵەستینیش سودانی وتی: ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانیوە گرنگترین
ئامانجەکانی خۆی جێبەجێبکات، کە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە، فەلەستین
لەلایەن هێزێکی سەربازی داگیرکەرەوە هێرش دەکرێتەسەری و بەبێ ڕێگریکردن ملیۆنان کەس
ئاوارە دەکات و هەزاران کەسیش دەکوژێت و بە ئاشکرا باسی برسێتی بەکۆمەڵ دەکرێت بۆ
قڕکردنی ئەم گەلە.
224 جار خوێندراوەتەوە