بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و مەترسی هێرشی ئیسرائیل
بۆسەر گروپە چەکدارەکانی عێراق سەرجەم هێزەکانی سوپای عێراق خرانە حاڵەتی
ئامادەباشییەوە.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی
سوپای عێراق ئێوارەی دوێنی عهبدولئهمیر رهشید، سهرۆكی ئهركان سەرپەرشتی كۆبونهوهیهكی
ئەمنی کردوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستا و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
ئەوەیش خراوەتەڕو؛ لە کۆبونەوەکەدا فەرماندەکانی
وشکانی و ئاسمانی ئامادە بون و باس لە دۆخی گشتی ئەمنی ناوچەکە و ئەو مەترسی و
ئاستەنگانە کراوە کە روبەڕوی هێزەکان دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبونەوەکەدا بڕیارداراوە
سەرجەم هێزەکانی عێراق لە بەرزترین ئاستی ئەمنیدا بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ
خۆپارێزی و ئامادەبون بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
904 جار خوێندراوەتەوە