بەیانى ئەمڕۆ لە مەندەلى، هاوڵاتییەک سێ ئەندامى خێزانەکەى کوشتوە و دواتر خۆى رادەستى هێزە ئەمنییەکان
کردوە.
هەواڵ:KNNC
میدیاکانى عێراق
بڵاویانکردەوە؛ گەنجێک کە لە 20ـەکانى تەمەنیدایە، بەیانى ئەمڕۆ لە قەزاى مەندەلى لە
رۆژهەڵاتى دیالە باوک و برا و زڕدایکى کوشتوە و دواتریش خۆى رادەستى هێزە
ئەمنییەکان کردوە.
بەپێی زانیارییەکان، براى ئەو گەنجەى تاوانى
کوشتنەکەى ئەنجامداوە و لە روداوەکەدا کوژراوە پۆلیس بوە و تاوانەکەش بە دەمانچە ئەنجامدراوە.
لە
ئێستادا هێزە ئەمنییەکانى عێراق پەراوى لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە کردوەتەوە و
لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارى کوشتنەکە دەکەن و تا ئێستا هۆکارى ئەم تاوانە دیارنییە.
581 جار خوێندراوەتەوە