لەتەمەنی 40 ساڵیدا ئەندرێس
ئینێستا وازهێنانی یەكجاریی لە یاریكردن ڕاگەیاند.
وەرزش:KNNC
پاش كاروانێكی وەرزشی
سەرنجراكێش بەدیاریكراوی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنادا، ئەندرێس ئینێستا خاڵی كۆتایی یاریكردنی
داناو لەتەمەنی 40 ساڵیدا بۆ هەمیشەیی لە یاریكردن دوركەوتەوە.
ئینێستا كە بەهۆی بەهرەكانی
بە وێنەكێش ناودەبرا، لە كاروانەكەیدا خاوەنی 37 نازناوەكە كە گرنگترینیان نازناوی
مۆندیالی 2010 و یۆرۆی 2008و 2012 لەگەڵ ئیسپانیا و چوار نازناوی چامپیۆنس لیگ و نۆ
نازناوی لالیگا و سێ نازناوی مۆندیالی یانەكانە.
ئەندرێس جگە لە نازناوەكانی
لەگەڵ لارۆخادا كۆی نازناوەكانی بەدرێسی بارسێلۆناوە بەدەستهێناوە.
ئەستێرەكەی پێشوی ئیسپانیا
لە دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ یانەكانی ڤیسیل كۆبی ژاپۆنی و ئیماراتی ئیماراتی یاریكردوە.
بەوەش لە نەوە زێڕینەكەی
یانەی بارسێلۆنا تەنیا لیۆنێل مێسی ماوە كە تاكو ئێستاش لە یاریكردن بەردەوامە.
155 جار خوێندراوەتەوە