عێراق سێ ملیار دینار بۆ پەنابەرانی لوبنان تەرخان دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 09/10/2024
عێراق
+
-

هاوکارییەکانی حکومەتی عێراقی بۆ لوبنان و پەنابەرە لوبنانییەکان بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی سێ ملیار دینار بۆ پەنابەرانی ئەو وڵاتە تەرخان دەکەن و مانگی سوری عێراقییش جەختدەکاتەوە، هەشت هەزار پەنابەری لوبنانی گەیشتونەتە وڵاتەکە.

هەواڵ:KNNC

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە ، بەغدا بڕی سێ ملیار دیناری بۆ پێشکەشکردمی خزمەتگوزاری بە پەنابەرانی لوبنانی لەعێراق تەرخانکردوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی دەربڕیوە بەپێشکەشکردنی  یارمەتی تەندروستیی بە لوبنان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمانەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، کە بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان و مەزارە پیرۆزەکان هەوڵدەدرێت کۆمەک و پیتاک بۆ گەلی لوبنان کۆبکرێتەوە و لەماوەکانی رابردوشدا بڕی ١٥تەن لەپێداویستی پزیشکی بەیاوەری 20 پزیشکی پسپۆڕ رەوانەی لوبنان کراون.

لایخۆشیەوە دکتۆر یاسین مەعموری - سەرۆکی رێکخراوی مانگی سوری عیراقی ئاشکرایکرد، تائێستا هەشت هەزار پەنابەری لوبنانی گەیشتونەتە عێراق و چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارەکە ڕو لەبەرزبوونەوە بکات.

248 جار خوێندراوەتەوە