یاماڵ نهێنی بەرزبونەوەی ئاستی بارسێلۆنا لە ژێر راهێنەرایەتی فلیك ئاشكرادەكات

KNN : Kurdish News Network
10:54 - 09/10/2024
وەرزش
+
-

لامین یاماڵ موشەكێك ئاڕاستەی چاڤی هێرناندێز دەكات و نهێنی بەرزبونەوەی ئاستی بارسێلۆنا لە ژێر راهێنەرایەتی هانز فلیك ئاشكرادەكات.

 

وەزش:KNNC

 

لەسەروبەندی پەیوەندیكردنی بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ بەشداریكردن لە نەیشنسن لیگ، لامین یاماڵ باسی سەردەمی بارسێلۆنای لەگەڵ هانز فلیكدا كردوە و وتویەتی: ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە پەیوەندیەكی بەهێز لەگەڵ یاریزانەكان كۆیدەكاتەوە، ئەوەش هەموانی دڵخۆش كردوەو ئارامی بەژوری جل گۆڕین بەخشیوە.

لاماڵ باسی لەوەشکردوە، لەم وەرزەدا هانز فلیك كاری لەسەر بەرزكردنەوەی توانای جەستەیی یاریزانەكان كردوە، ئێستا بەراورد بە وەرزی رابردو لەو ڕوەوە باشترن.

 

لەكۆتایدا ئەستێرە ئیسپانیەكە دەڵێت: هانز فلیك سەربەستی یاریكردنی بە یاریزانەكان بەخشیوە، بەڵام ئامانجی كۆتایی لە بیر نەكردوە كە بردنەوەیە.

244 جار خوێندراوەتەوە