لە بەغداد باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە
دەستگیرکران کە هەوڵیاندەدا منداڵێکی تەمەن چوار رۆژە بفرۆشن.
هەواڵ:KNNC
دەزگای ئاسایشی
نیشتیمانی عێراق بڵاویکردوە، باندێکی بازرگانیکردنیان بە مرۆڤەوە دەستگیرکردوە کە هەوڵیان
دەدا منداڵێکی تەمەن چوار رۆژە بفرۆشن.
لە بەیاننامەکەدا
هاتوە، بەپشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان، توانیویانە
لە بەغداد باندێکی بیانی دەستگیربکەن، کە بازرگانییان بە مرۆڤەوە کردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، باندەکە پێکهاتون لە پیاوێک و ژنێک کە هەڵگری
رەگەزنامەی بیانی بون، هەوڵیاندەدا منداڵێکی تەمەن چوار رۆژە بفرۆشن بە کەسێک بە
بڕی (40) هەزار دۆلار، بەڵام لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە رێگری لەو مامەڵەی کڕین و
فرۆشتنە کراوە.
ئەوەش هاتوە،
لە هەڵمەتێکی دیکەدا مەفرەزەکانیان توانیویانە تۆمەتبارێکی دیکەی بازرگانیکردن بە
مرۆڤەوە دەستگیرکراوە کە هەوڵیداوە سێ منداڵ بفرۆشێت، بەبێ ئەوەی ئەو منداڵانە هیچ
ناسنامەیەکیان هەبێت.
386 جار خوێندراوەتەوە