دادگای فیدراڵی سبەی
چوار دۆسییە تاوتوێ دەکات و کە یەکیک لە دۆسییەکان تایبەتە بە مامۆستایانی
خوێندنی کوردی لە کەرکوک کە داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ سەر عێراق دەکات.
هەواڵ:KNNC
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی
دادگای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی سبەیدا دادگاکە چوار دۆسییە تاوتوێ دەکات کە
دانەیەکیان تایبەتە بە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کە یەکەم دانیشتنی دۆسییەکەیە.
سکاڵاکە لە لایەن چەند
مامۆستاییەکی خوێندنی کوردی لە کەرکوک تۆمار کراوە لەسەر سەرۆک وەزیران و سەرۆک پەرلەمانی
عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تیایدا داواکراوە راژەکانیان لە
خوێندنی کوردی بگوازرێتەوە سەر راژەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەگەڵ لە ئەستۆگرتنی
سەرجەم تێچو و قەرەبوە داراییەکان.
833 جار خوێندراوەتەوە