لەكاتێكدا گومان لە ئاستی ریاڵ مەدرید
دروستبوە، بەڵام كارلۆ ئەنچیلۆتی ئاڵنگاریی دەستپیكردو دەڵێت: چاوەڕوانی قەڵای سپی
بن لە یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
وەرزش:KNNC
ئەلبرتۆ سیرۆتی كە هاوڕێیەكی نزیكی ئەنچیلۆتیە
بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكراكردوە، شەوی شكستەكەی لیڤەرپوڵ مستەر
پێی وتوە هەرچیەك هەیە با بیڵێن، بەڵام ئەوەی گرنگە كە بیزانن ئەوەیە كە ڕیاڵ مەدرید
لە یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگدا دەبیننەوە.
سیرۆتی ئاشكراشیكردوە، ئەنچیلۆتی پێی وتوە كە
دڵنیایە كێشەكانی تیمەكەی چارەسەردەكات و یاریزانەكانە نوێیەكانیشی بەتایبەتی كیلیان
ئێمباپێ بەجۆرێك خۆی دەگونجێنێت كە لە یاریگادا وەڵامی رەخنەكان بداتەوە.
ڕیاڵ مەدرید 5 یاری لە چامپیۆنس لیگ ئەنجامداوەو
بەرامبەر لیل و میلان و لیڤەرپوڵ شكستی هێناوەو دو یاریشی بردۆتەوە، بەوەش بە 6 خاڵ
لە پلەی 24ی ریزبەندیەكەدایە.
88 جار خوێندراوەتەوە