دوای تێپەڕاندنی
چەندین قۆناغی سەخت، ئەمڕۆ یانەی بارسێلۆنا مۆمی 125 ساڵەی كوژاندەوە.
هەواڵ: (KNNC)
لەسەدەی
19دا بەدیاریكراوی لە 29ی نۆڤەمبەری ساڵی 1899، واتە لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا یانەی
بارسێلۆنای ئیسپانی لەسەردەستی چەند یاریزانێكی ئینگلیزی و ئەڵمانی بەسەركردایەتی
خوان گامبەری سویسری دامەزرا.
لەدوای
دامەزراندنیەوە، یانەی بارسێلۆنا چەندین قۆناغێكی سەختی تێپەڕاندوە، بە وێنەی یاریكردنی
لە ژێر دەسەڵاتی سەردەمی دیكتاتۆرییەتی ئیسپانیا بەسەركردایەتی فرانكۆ، لە ئێستاشدا
بارسێلۆنا بوە بە هێماو سیمبولی نمایشكردنی تۆپی پێیەكی جوان و كلتوری هەرێمی كەتەلۆنیا.
بارسێلۆنا
زیاتر لە یانەیەكە ئەو دروشمەیە كە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ئەو یانە مەزنە هەڵیگرتوەو
بەكرداریش سەلماندویەتی كە تەنیا یانەیەك نییەو سەداو ناوبانگییەكەی بەدەر لە وەرزشیش
بەجیهاندا بڵاوبۆتەوە.
بەمێژوی
ئەو یانەیەدا بچینەوە دەبینین كە چەندان ناوی گەورە لە جیهانی تۆپی پێیدا لە ریزەكانیدا
یاری كردوە بە وێنەی مارادۆنا و ریڤاڵدۆو رۆماریۆ و یۆهان كرۆیڤ.
بەڵام لیۆنێل
مێسی لە دڵی كەتەلۆنییەكان و هاندەرو هەوادارانی ئەو یانەیەدا شوێنی تایبەتی كردۆتەوەو
ئەو سەردەمانێك سپۆنسەری خۆشییەكانی عاشقانی تۆپی پێ بو، كاتێك لە بارسێلۆنادا سەمای
لەگەڵ تۆپدا دەكرد.
94 جار خوێندراوەتەوە