ئینتەرمیامی محەمەد سەڵاحی دەوێت

KNN : Kurdish News Network
10:54 - 02/12/2024
وەرزش
+
-

یانەی ئینتەرمیامی بەنیازە ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی محەمەد سەڵاحـ-ی ئەستێرەی لیڤەرپۆڵ بکات بۆئەوەی هاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە بۆ خولی ئەمریکی.

 

وەرزش:KNNC

 

ئینتەرمیامی ئامادەکاری دەکات، بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، لەماوەکانی داهاتودا بۆئەوەی بتوانێت شانبەشانی لیۆنێل مێسی یاری پێبکات.

جگە لە یانە ئەمرکییەکە لە ئێستادا یانەی ئیتیحادس سعودیە چاوی لەسەر یاریزانە 32 ساڵەکەیە تاوەکو بتوانێت بیگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی ،، هەروەها یانەکانی دیکەی سعودیە وەک هیلال و ئەهلی و نەسر ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕیوە.

گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپۆڵ هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و دەتوانێت بەگرێبەستی ئازاد پەیوەندی بە یانەی دڵخوازی خۆیەوە بکات .

165 جار خوێندراوەتەوە