ئەمڕۆ 16 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕى
هەواڵى کوردى کەناڵی (KNN) تێپەڕ دەبێت، وەک مۆدێلێکى نوێى میدیاى بینراو و یەکەم کەناڵی
ئاسمانى هەواڵی و سیاسی دەستى بە پەخشکرد، کاری بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان
و گەیاندنى دەنگى شەقام و دروستکردنى راى گشتى و خستنەڕوى وێنە راستەقینەکەى
ئیدارەدانى هەرێمى کوردستان کردوە، لەو ماوەیەشدا (KNN)وێراى روبەروبونەوەى چەندین
ئاستەنگ و مەترسى پەلاماردانى و هەڕەشەکردن لە کارمەندەکانى، لەسەرئەو هێڵە نیشتمانیی
و ڕەخنەییە کە کارى لەسەر کردوە لاى نەداوە و بوەتە سەرچاوەى گەیاندنى
هەواڵ و زانیارى دروست بە وەرگرەکانى و بەردەوامیش دەبێت.
راپۆرت:KNNC
16 ساڵ لەمەوبەر میدیای
کوردی و بەتایبەت میدیای بینراو لە هەرێمی کوردستان وەرچەرخانێکی مێژویی بەخۆیەوە
بینی کاتێک لە 20ـی 12ـی 2008 کەناڵی کەی ئێن ئێن وەک کەناڵێکی ئاسمانی تایبەتمەند
بەهەواڵ و سیاسەت دەستی بە پەخش کرد و بوە مینبەری گەیاندنی دەنگی شەقام و گواستنەوەی
خواست و داواکاریی هاوڵاتیان و پەردە لادەری چەندین گەندەڵی و نادادی.
لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی
2008 کەی ئێن ئێن كاتێك ده‌ستی به په‌خش كرد، گه‌یشتنی زانیاری و هه‌واڵی
دروست له ژووره تاریكه‌كانه‌وه بۆ ناو هاوڵاتییان ئەسته‌م بو، به‌ڵام به
له‌دایكبونی کەی ئێن ئێن، په‌رده‌كان لادران، ژووره تاریكه‌كان ڕۆشن كرانه‌وه،
هاوڵاتیان زیاتر و زیاتر ئاشنابون به مافه‌كانیان و کەی ئێن ئێنیش بەردەوام ڕوی ڕاستەقینەی
سیاسییەکانی بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا دەکرد.
ئەگەرچی لە هەرێمی
کوردستان بونی كه‌ناڵی ئاسمانی مێژویه‌كی دورتری هه‌یه، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی
کەی ئێن ئێن ده‌ستی به په‌خش كرد، كه‌ناڵێكی ئاسمانیی بینراو نه‌بو تایبه‌ت به
هه‌واڵ و سیاسه‌ت، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییەی کەی ئێن ئێن وایكرد له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێشوازی لەکەناڵەکە بکەن و
بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان پشتی پێ ببەستن.
به‌درێژایی 16 ساڵی
كاركردنی كه‌ناڵی‌کەی ئێن ئێن له‌به‌رامبه‌ر بوێری و ڕاستگۆییدا، له چه‌ندین وێستگه‌ی
جیاوازدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، ڕوبه‌ڕوی زه‌حمه‌تی
زۆر بۆته‌وه و چەندین جار نوسینگەکانی ڕوبەڕوی داخستن بوەتەوە و کارمەند و ڕۆژنامەنوسەکانیشی
ڕوبەڕوی چەندین پێشێلکاری و گرتن و لێدان بونەتەوە بەڵام هیچ کام لەو فشارانە نەبونەتە
ڕێگر لەبەردەم کارمەندەکانیدا بۆ بەردەوامبونیان لەسەر کارکردنیان بەشێوەیەکی پیشەییانە
کەناڵی کەی ئێن ئێن وەک
یەکەم کەناڵی ئاسمانی هەواڵی و سیاسی لەگەڵ ئەوەی هەمیشە کاری بۆ هۆشیارکردنەوەی
هاوڵاتیان و کۆتایی هێنان بە ستەم و نادادی کردوە، لە هەمان کاتدا بوەتە خوێندنگایەک
بۆ پێگەیاندنی سەدان کادیری میدیایی بەشێوەیەکی پیشەیی کە هەر ئەو کادرانە بونەتە
بونیات نەری چەندین کەناڵی دیکەی جۆراو جۆر.
دوای 16 ساڵ لە ئەزمونێکی
پڕ لە بوێری و ڕاستگۆی و پیشەیی کەی ئێن ئێن بەردەوامە لە کارکردن و ڕۆژانە 10 گەشتی
هەواڵیی ڕاستەوخۆ و سێ بەرنامەی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ زیاتر لە 12 بەرنامەی هەفتانە
کە سەرجەمیان لە چوارچێوەی هێڵێکی نیشتمانی کاردەکەن بۆ گەیاندنی زانیارییە دروستەکان
بە هاوڵاتیان و داواکارییەکانی هاوڵاتیان بە بەرپرسان.
39 جار خوێندراوەتەوە