بەڕێوەبەرایەتی گشتی
بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژانی جەژن سەرجەم تیمەكانیان خستوەتە حاڵەتی
ئامادەباشییەوە و دەڵێت: لەکاتی ڕودانی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بەژمارە (115) بکە بۆئەوەی تیمەکان بەزوترین کات بگەنە شوێنی روداوەكە
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی
هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە؛ بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، سەرجەم هێزەکانی
بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم
بنکەکانی ناو شار و دەرەوی شار لە ئێشکگری تەواو دا دەبن هەروەها تیمی گەڕۆک
بەردەوام لە شوێنە گشتییەکانی ناو شار و بازارەکان دەبن.
ئەوەشیخستوەتەڕو، لەکاتی ڕودانی هەر ڕوداوێکی
نەخوازراو پەیوەندی بەژمارە (115) بکە
بۆئەوەی تیمەکان بەزوترین کات بگەنە شوێنی روداوەكە .
دەقی راگەیاندراوەکە:
هاونیشتمانیانی ئازیز بەبۆنەی هاتنی
جەژنی رەمەزانی پیرۆز و پشوەکانی ئەم جەژنە لە رۆژی (29/3 بۆ 5/4) سەرجەم هێزەکانی
بەرگری شارستانیی لەتەواوی هەرێمی کوردستان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
بەمەبەستی پاراستنی سەرو مالی هاولاتیان و جێ بەجێ کردنی پلانی جەژنی رەمەزانی
پیرۆز بەم شێوەیە:
1-سەرجەم بنکەکانی ناو شار و دەرەوی شار لە ئێشکگری تەواو دا دەبن.
2-تیمی گەڕۆک بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەکانی ناو شار و بازارەکان.
3-بەهەماهەنگئ لەگەل دیوانی پارێزگاکان و دەستەی گەشتوگوزار ناوچە گەشتیاریەکان تیمی گەڕۆکی لێ جێگیر دەکرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران.
رێنماییەکان: هانیشتیمانی ئازیز بۆ
سەلامەتی خۆت تکایە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکە :
1- لەکاتی ڕودانی هەر ڕوداوێک سەرەتا
پەیوەندی بە ژمارە (115) بکە بۆئەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانیی بەزوترین کات
بگەنە شوێنی روداوەكە.
2- ئەگەر بەمەبەستی
گەشت و سەیران لەماڵ دەرچویت باشترە هەمو ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنرێتەوە، چونکە
لە ماوەی رابردو زۆرترین حالەتی سوتانی ماڵان رویداوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە .
3- ناوچە
گەشتیاریەکان بپارێزە وریای پاشماوەی ئاگری چێشتلێنان بن بەتەواوی بیکوژێنەوە کە
کارت پێی نەما .
4- خەڵوزی نێرگەلە
هۆکاری سەرەکین بۆ کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵان و ناوچە گەشتیاریەکان بۆیە بە وریایەوە
بەکاریبێنە .
5- بەهۆی کەمی
باران بارین لەم ساڵدا وشکی خاک و بونی پوش و پەلاش فڕێدانی جگەرە مەترسیدارە، بۆیە
کە جگەرەکەت کێشا لە جامی ئۆتۆمۆبیلەکەت فڕێی مەدە دەرەوە بەتایبەتی لە ڕێگاکانی
دەرەوەی شار.
6- خاوەن هوتێل
و موتێلەکان و شوێنە گەشتیاریەکان دەبێت بەتەواوی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێ
بکەن کە پێیان دراوە، چونکە پاڵەپەستۆیەکی زۆریان لەسەر دەبێت بەهۆی هاتنی
گەشتیارانی ناوەراست و خواروی عێراق .
7- شەقامەکانی
دەرەوەی شار قەرەباڵغ دەبن تکایە؛ لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل پەیڕەوی
ڕێنماییەکانی برایانی پۆلیسی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی خۆت و گشتیی .
8- لەو ناوچانەی
ئاوی لێیە تکایە مەلە مەکەن ژیانی خۆت مەخەرە مەترسیەوە .
9- دایکان و
باوکان تکایە؛ ئەگەر بەمەبەستی گەشت چونە دەرەوە ئاگاداری منداڵەکانتان بن لەو
شوێنانەی ئاوی لێیە، با روداوە ناخۆشەکانی ساڵانی رابردو دوبارە نەبنەوە .
10- لەهەمو
بارودۆخێکدا تکایە بەزوترین کات پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی بەرگری شارستانیی
ژمارە (115)ـوە بكەن.
84 جار خوێندراوەتەوە