وەزارەتی كارەبا: رۆژانی جەژن لە 18 كاتژمێر زیاتر كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەین

KNN : Kurdish News Network
05:19 - 29/03/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی كارەبا ئاشكرای دەكات: بەپێی خشتەی كاركردن لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە (18) كاتژمێر كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە؛ بە پشتبەستن بە نزیكەی چوار هەزار مێگاوات كارەبا، هەروەها زیاتر لە حەوت هەزار كرێكارو فەرمانبەری كارەبا بە شێوەی ئیشكگریی، لە رۆژانی جەژنی رەمەزان (18 بۆ 20) كاتژمێر كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت.

 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەهەر سێ ڕۆژی جەژنی  رەمەزانی پیرۆزدا و بەپشتبەستن بە نزیكەی چوار هەزار مێگاوات كارەبا، رۆژانە لەنێوان (18 بۆ 20) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، زیاتر لە حەوت هەزار كرێكارو فەرمانبەری كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم، كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان، وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا، چاككردنەوە و پۆلیسی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم بە شێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

109 جار خوێندراوەتەوە