لە زۆر خواردنى شیرینى دوربکەونەوە.... هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشى

KNN : Kurdish News Network
09:26 - 15/03/2025
تەندروستی
+
-

لە مانگى رەمەزان، خواردنى شیرینیی زیاتر دەبێت، پسپۆرێکیش ئاماژە بەوە دەکات کە شیرینی دەبێتە هۆی توشبون بە چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر و داوا دەکات خواردنى سنوردار بکرێت.

 

تەندروستى:KNNC

 

دکتۆر ماریات موخینا، پسپۆڕی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکات کە شیرینی هۆکارە بۆ توشبون بە چەندین نەخۆشی، بە وتەی ئەو زۆر خواردنى دەبێتە هۆی دروستبونى گۆڕانکاریی لە سیستەمی بەرگری جەستەدا.

 

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی شیرینییەکان ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکـەن، هەروەها دەبنە هۆی قەڵەوی و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

 

هەروەک لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتوە زۆر خواردنی شەکر ساڵانە دەبێتە هۆی توشبوونی دوو ملیۆن و 200 هەزار کەس بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو و یەک ملیۆن و 200 هەزار حاڵەتی توشبونیش بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لە سەرانسەری جیهاندا بە هەمان هۆکار تۆمار دەکرێن.

509 جار خوێندراوەتەوە