سەرباری كۆتایی هاتنی وادە دیاریكراوەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا
بۆ هاوردەكردنی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە، بەڵام تا ئەمڕۆ دوشەممە، هاوردەكردنەكە
بەردەوامە.
هەواڵ: (KNNC)
مەهدی ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبا لە
باشوری عێراق رایگەیاند: بەمەبەستی دابینكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی
تەزوی كارەبا بۆ هاوڵاتیانی خواروی عێراق، هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە
بەردەوامەوە.
وتیشی: لە رۆژی (8ـی ئازاری 2025)ـوە وادەی رێگەپێدانەكەی ئەمەریكا بۆ
هاوردەكردنی غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەە كۆتایی هاتوە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی
هیچیان بەدەست نەگەیشتوە كە هاوردەكردن رابگیرێت.
پێشتر و دوای دەستبەكاربونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی
ئەمەریكا رایگەیاندبو، بەمەبەستی رێگری كردن لە گەیشتنی هاوكاری دارایی بۆ تاران،
پێویستە عێراق لە ماوەی دیاریكراودا هاوردەكردنی وزە لە ئێرانەوە رابگرێت.
292 جار خوێندراوەتەوە