دواى هەڕەشەکەى ترەمپ
لە تاران، بۆ یەکەمجار بەهاى تمەن گەیشتە 10 ملیۆن بەرامبەر بە 100 دۆلار و
دراوەکەش ناجێگیرییەکى زۆرى پێوە دیارە.
ئابورى:KNNC
پێگەى ئیندیپێندینت-ى
فارسى بڵاویکردەوە؛ نرخى یەک دۆلار لە بازاڕەکانى دراو لە تاران بۆ یەکەمجار ئەمڕۆ
سێشەممە گەیشتوەتە 100 هەزار تمەن.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە ئێستادا لە
بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە تاران، هەر 100 دۆلارێک بە 10 ملیۆن تمەن دەکڕدرێت و
بە 9 ملیۆن 500 هەزاریش دەفرۆشرێتەوە.
جگە لە بازاڕەکانى ئێران، پێگەکانى ئاڵوگۆڕى
دراویش بە هەمان نرخ ئاڵوگۆڕ و مامەڵە بە دراوى تمەنەوە دەکەن و دراوەکەش
ناجێگیریی زۆرى پێوە دیارە.
ئەم بەرزبونەوەی نرخە رۆژێک دوای بڵاوبونەوەی پەیامی
هەڕەشەئامێزى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا دێت کە ئاڕاستەى تارانى کرد و
رایگەیاند؛ هەر هێرشێک كە
حوسییەکان ئەنجامی دەدەن لەسەر تاران ئەژماردەكرێت.
821 جار خوێندراوەتەوە