بەهۆی پیسبونی بە
ماددە پلاستیكییەكان، كۆمپانیایەكی لەقتونان زیاتر لە (10) هەزار دەبە کۆکاکۆلای لە
بازاڕەكاندا كشاندەوە.
تەندروستی: (KNNC)
کەناڵی (ABC News)ـی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، بەهۆی گومانی
پیسبونی بە ماددە پلاستیكییكان، کۆمپانیای
ریس بۆ لەقوتونانی کۆکاکۆلا بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لە رۆژی (6 بۆ 24ـی ئادار) زیاتر
لە (10) هەزار دەبە کۆکاکۆلای لە بازاڕەكانی لە شاری میلواکیی ویلایەتی ویسکۆنسێن كۆكردوەتەوە،
پێش ئەوەی كە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا پشكنینی بۆ بەرهەمەكە بكات
و لە مەترسییەكان ئاگاداریان بكاتەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو،
پێدەچێت خواردنەوەی ئەو بەرهەمە پیسبوە بە ماددە پلاستییەكان كاریگەری لەسەر
تەندروستی بەكارهێنەر دروستبكات، بۆیە كۆمپانیاكە (864) پاكەتی (12) دەبەیی
كۆكاكۆلای كە لە بازاڕەكانی هەریەك لە ویلایەتی ئیلینۆیس و ویسکۆنسێن دابەشکراون، كۆكردوەتەوە.
لە بڵاوكراوەیەكیشدا،
کۆمپانیای ریس داوای لە بەکارهێنەران کردوە، پێش ئەوەی كۆكاكۆلاكە بخۆنەوە، بەوردی
لێبڵەكە، بارکۆدی (UPC) کۆد و بەرواری بەرهەمهێنانی لە (29ـی
ئەیلولی 2025) بپشكنن.
لای خۆشیەوە کۆمپانیای
کۆکاکۆلا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، كۆكردنەوەی بەرهەمە بەشێوەیەكی "خۆبەخشانە" بوە و لەلایەن هیچ شوێنێكی
فەرمییەوە ئاگادارنەكراوەتەوە، چونكە ئەم دەبانە لەگەڵ ستانداردە بەرزەکانی کوالیتی
كۆكاكۆلا یەكناگرنەوە، رونیكردوەتەوە كە هیچ شتێک بۆ ئەوان گرنگتر نییە کە بەرهەمی
کوالیتی بەرز بۆ بەکارهێنەران دابین بکەن.
437 جار خوێندراوەتەوە