لە دو ساڵی رابردودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا بەرێژی لە (110%) زیادی
کردوە و هاوسەنگی بازرگانی بە ڕێژەی (5.7) ملیار دۆلار لە بەرژەوەندی بازرگانی
بەغدادایە.
هەواڵ: (KNNC)
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: پەیوەندی
ئابوری نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە بوارەكانی وەبەرهێنان،
بازرگانی و ئابوری و بوارە جۆربەجۆرەكانی دیكە پێكهاتوە بەردەوامیش رو لە زیادبون
دەكات، لە دو ساڵی رابرودشدا هەناردەی نەوت بەرێژەی (110%) زیادیكردوە و ئێستا
ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان هەردو وڵات لە نێوان نۆ بۆ (10) ملیار دۆلاردایە.
وتیشی: ئەو كاڵاوشمەكانەی لەلایەن عێراقەوە هاوردە دەكرێن، بەپلەی یەکەم لە
ئۆتۆمبێل و کەرەستەی گواستنەوە و ئامێری ئەندازیاری و کارەبادا بوە و هاوسەنگی
بازرگانی بەڕێژەی (5.7) ملیار دۆلار لە بەرژەوەندی بازرگانی بەغدادایە كە ئەمەش ڕەنگدانەوەی
بەردەوامی باڵادەستی هەناردەی عێراقە بۆ ئەمەریکا بەتایبەتی لە کەرتی نەوتی خاودا.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد، پشتگیركردنی دارایی و ئابوری بەشێکە لە دیالۆگێکی ئەرێنی
هاوبەشی نێوان هەردو وڵات كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە
بواری هاوکاری و ئابوریدا ئەنجامدراون كە هاوتەریبن لەگەڵ بەرنامەی حکومەت بۆ چاکسازییە
ئابورییەکان بەتایبەتی پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان لە نێوان هەردو وڵاتی دۆستدا.
114 جار خوێندراوەتەوە