ئایا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمساڵدا ئەنجام دەدرێت؟

پێنجشەممە 24-02-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق واژۆ كرد، كە بڕیاری دا رۆژی 1/10/2022 هەڵبژاردن بکرێت.

راستە دیاریكردنی وادەكە بەپێی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەئەستۆی بەرێزیانە، كە ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە 11-06-2022 ماوەی یاسایی کۆتایی پێدێت، بەڵام ئەم هەنگاوە گرفت و رێگری گەورەی لەبەردەمە، دەبو پێشوەختە بەهەند وەربگیرایەو  زەمینە سازی بۆبكرایە، بەهاوكاری دامەزراوە فەرمیەكان و لایەنە سیاسیەكان. چونکە بەبێ لابردنی ئەو رێگریانە فەرمانەكە لە چوارچیوەی نوسراوێكی كارپێنەكراو دەمێنێتەوە.

ئەم نوسینە خویندنەوەی واقیعەكەیە نەك پاساو هێنانەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكە، كەرێگریەكان بریتین لە:

‎۱-تەواوبونی ماوەی یاسای كۆمیسێۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەریم، نزیك دەبێتەوە لە دو ساڵ ئەم كۆمیسیۆنە ماوەی یاسایییان بەسەرچوەوكاربەرێكەرن، ناتوانن سەرپەرشتی هەڵبژاردن بكەن، تا ئەم كێشە لە پەرلەمان چارەسەر نەكریت، ئەمەش پێویستی بە رێكەوتن و سازانی نێوان لایەنە سیاسیەكان هەیە، چونکە چەندین پێشنیار هەیە بۆ ئەم بابەتە بەڵام تا ئێستا یەكلانەبۆتەوە.

‎۲-یاسایی هەڵبژاردن یەكێكی ترە لە رێگریەكان بەردەم هەڵبژاردن چونکە  یاسایە هەمواركردنی پێویستە،زۆر بابەتی یەكجارگرنگی تێدایە لە نمونەی (بازنەكانی هەڵبژاردن، تۆماری دەنگدەران، كورسی كۆتاكان، شێوازی دەنگدان) كە ئەم بابەتانە رێکەوتن و سازانی نێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەوێت كە تا ئێستا روینەداوە دوری لە راوبۆچونیان هەیە، لایەنە سیاسیەكان كۆدەنگ نین بۆ هەمواری ئەم یاسایە، پارتی پێیوایە هەمواركردن پێویست نیە بۆ ئەم یاسایە، كەئەمە كێشەیەكی گەورەیە بۆ هەڵبژاردنەكە چونکە یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆن و پرۆژەی دەستور بەپیی رێکەوتنی نێوان (پارتی ویەكێتی )و(پارتی وگۆران)رەهەندی نیشتیمانیان هەیە بەبنەمای  زۆرینەو كەمینە مامەڵەیان لەگەڵدا ناكرێت، لەنێو كارنامەی ئەم خولەی پەرلەمانیش جێگیر كراوە كەئەم پرسانە دەبێت یەكلاببنەوە، كە لەئێستادا كۆیی ڕیگە چارەكان لە ئەستۆی پەرلەمانی كوردستانە كە دەبو زۆر لەمێژە ئەم ڕێگری و كێشانە چارەسەر بكات، گەر رێکەوتن بكریت لەنێوان هەمو حزبەكان بەگشتی و بەتایبەت (یەكێتی و پارتی )ئەم رێگریانە ئاسان چارەسەر دەبن، گەر نا ئەم كێشانە بە ئاسانی تێناپەرێت وكێشەكان قوڵتردەكاتەوەودەستبادانی تێدەكەوێت.

‎لەكۆتایدا بێ ئاگانین لەو ساختەكاریانەی لەهەڵبژاردنەكانی رابردو رویداوە، خەلك متمانەی بە هەڵبژاردن وهییچ هێزێكی سیاسی نەماوە، بەلام هەلبژاردن وەك ئامرازی بەشداری سیاسی هەمیشە گرنگی خۆییی هەیە و ناكرێت بەساناییی لەخودی یاساكە و كۆمسیۆنەكە بڕوانین كە تائێستا هیچ بەدیل و بژاردەیەكی ترمان لەبەردەست نیە لەبەرامبەر هەڵبژاردن، كەدەكرێت ئەم گۆرانکاری وهەمواری یاسایانە ئامرازێك بن بۆ زیاتر باش بەرێوەچونی هەلبژاردنیێكی پاك و بێگەردژ ئەنجامی دروست.

932 جار خوێندراوەتەوە