دادگای فیدراڵیی و مەشهەدی كۆتای درامای ساختە كاریەكانی هه‌ڵبژاردن

پاش ئەو ساختەكاریەی لە هه‌ڵبژاردنی 12 ایار رویدا, پەرلەمانی عیراق هەمواری بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن كرد, بریاردرا نۆ دادوەر شۆینی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بگریتەوە و سەرپەرشتی دوبارە ئەنجامدانەوەی ئەژماری دەستی گشت سندوقەكان بكریت,راسپاردنی دادوەر و ده‌سه‌ڵاتی دادوەری لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ ئەم كارە پیرۆزە ,هیواو ئومیدبونی هەبوو بۆ راستكردنەوە و لابردنی ئەو ساختەكاریەی رویاندابوو لە هه‌ڵبژاردنەكان, پێچەوانەی هەموو پیشبینیەكان و هەمواری یاساكەو بریاری دادگای فیدراڵیی, بریاری جیاكردنەوەی بەشیك لە سندوقەكان درا,كە هیچ كەس نازانیت بنەماو ئەساسی جیاكردنەوەی ئەم سندوقانە چین و چۆن جیاكراونەتەوە وادەردەكه‌وت گۆترەكاری تیاكراوە, ئەمەش خالی دەستپێكی بەلارێدان و دژایەتی ئەو هەوڵ و كارانە بون بۆ ئاشكراكردنی ساختەكاریەكانی هه‌ڵبژاردن و راستی روداوەكان, شاردنەوەی تزویرو كه‌شفنەكردنی لەسەر دەستی ده‌سه‌ڵاتی دادوەری كرا, ئەوان كرانە ئامرازی مەرامی چەپەڵی تەزویركاران, ئەو گومانانەی كرده‌ راستی و یەقین كە هیچ ده‌سه‌ڵاتیك بە ده‌سه‌ڵاتی دادوەری و دادگاكان لەسەرو بەرژەوەندی حیزب نین و ناتوانن پیشەییانە و دامەزراوەیانە لە خەمی سەروەری یاساو دیموكراسی و دەنگ و ئیرادەی هاوڵاتیان بن.

ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی و تانەدان لێی:
لەو بەشەشی گۆترەكاری دیاریكرابوو بۆ دوبارە ئەژماركردنەوەی بەدەست,جیاوازی گەورە و ساختەكاری روون دركەوت و ئاشكرابوو, به‌ڵام مەخابن چاوپۆشیان لەمەشكرد و تێیانپەران, ئەنجامی كۆتاییان راگەیاند بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانكاریەك رویدابیت لەنیوان ئەنجامی ئەلیكترۆنی و ئەنجامی دەستی,پلان و فەرمان چۆن كرابوو ئاوا جیبەجیكرا,بەبی ئه‌وەی راو قسەیەكی جیاواز هەبیت لەلایەن ئەم دادوەرانەوە بەرامبەر ئەو گالتەجاریەی رویدا لە هه‌ڵبژاردنەكان.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان ,لەماوەی 3 روژدا 264 تانە  لە لایە ن پارتە سیاسیەكانەوە درا لە وبریارە لای دەستەیەكی 3 دادوەری دادگای تەمیزی عیراق,ماوەی 10 رۆژ دیاریكرابوو بەپیی یاسا قرار لەو تانانە بدەن ,به‌ڵام ئەم دەستەیە لەماوەی یەك رۆژدا بریاری رەتكردنەوەی گشت تانەكانیان دا,بریاریك لیوان لیوە لە گومان و ناپیشەییە نیەتی پەردە پۆشكردنی ساختەكاریەكانی هه‌ڵبژاردن,دەنا چ بەنەمایەكی كاركردنی دادگا و چ یاساو كاریكی دادگەری و چ لۆژیك و عقلیك ئەوە قبول دەكات ,لەماوەی یەك رۆژدا 3 دادوەر فریای وردبینی خویندنەوەی 264 تانە كەوتبن,چ جای ئەوەی بریاری رەتكردنەوەی ئەو تانانە بدەن ,كە چەندین بەلگەو رای یاسای گونجاو و باوەرپیهینەری تیابوو بۆ قبولنەكردنی ئەنجامەكان.

دادگای فیدراڵیی و دواهەمین هەنگاوی پرۆسەكە
دوای رەتكردنەوەی تانەكان لەلایەن دادگای تەمیزی عیراقی ,بەپیی دەستوری هەمیشەی عیراق و یاسای كۆمیسیۆن ,دواین قۆناغی هه‌ڵبژاردن پەسەندكردنی دەرئەنجامی هه‌ڵبژاردنەكانە تایبەت بە كاندیدە سەكەوتوەكان,لیرەدا دادگای فیدراڵیی سەرنجی كاندیدەكان دەدات گەر تاوانیكیان ئەنجام دابیت یاخود تۆمەتیكی دادوەریان خرابیتە پال یاخود مە رجیكی كاندیدبونی تیانەبیت,لیرەدا دادگای فیدراڵیی پەسەنكردنی ناوی ئەو كاندیدانە دوادەخات ,بەبی ئەوەی ده‌سه‌ڵاتی قسەكردنی هەبیت لەسەر تزویرو ساختەكاری, یاخود رەتكردنەوەی هه‌ڵبژاردنەكان, چونكه‌ بابەتی پەسەندنەكردن و هەلوەشانەوەی هه‌ڵبژاردن لای دادگای تەمیزبوو,ئەو دادگایەی لە ماوەی یەك رۆژدا 264 تانەی رەتكردەوە,بۆیە دادگای تەمییز كۆتای بە شانۆی ساختەكاری هینا و بە بریاری دادگا  رەوایەتی دا بە و ساختەكاریەی رویداوە,نەیتوانی بری لیبگریت,تائەم ساتە ریكارەكان و پرسەی هەلبژادن بەپیی دەستورو یاسا نەرۆشتوە ,تداخلاتی حیزبی و الاقلیمی و دە ولی, رۆلیهەبوە لە ئاراستە كردنی ئەم روداوانە ,بۆیە گەر ویست و ئیرادەی نیوخۆی و دولی هەبیت  د‌وخە سیاسیەكە بەو شیوە نەروات  كە دەویستریت دەتواننن بە بریاری دادگای فیدراڵیی سەرەرای نایاسایبون و نادەستوریبونی بریاریكی پیچەوانە بدەن,به‌ڵام ئەم باباتە كۆتای هاتوە و دەرچوانی  بریاریكی  لەو جۆرە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە كاریكی ئەستەمە.

قۆناغی داهاتوو چاوەڕوانكراوی عێراق
دوای پەسەنكردنی ناوی كاندیدەكان لەلایەن دادگای فیدراڵیی,عیراق هەنگاو دەنیت بۆ پیكهینانی حكومەت و كۆبونەوەی یەكەمی پەرلەمان,ئەمەش هەنگاویكی هیندە ئاسان و بی گرفت نیە ,سەر ئیشە و گرو گیلەی زۆرە,به‌ڵام ئەم هه‌ڵبژاردنە نابیتە هۆی فە راهەمكردنی  سەقامكیری و جیگیری حكومەت و حكومرانی و سیاسەت لە ولاتدا,وانزیك دەبینەوە لە چوار مانگ تائیستا ویناكان زۆر نارونن,حكومەت و پەرلەمانیكی ناشەرعی و ساختەكارمان دەبیت,چونكە تیپەراندنی ئەو ساختەكاری و تزویرە ئاوابە سانای هەرگیز تیناپەریت,چونكە بیریزی بەرامبەر دیموكراسی و سەروەری یاسا و دەنگی دەنگدەران كراوە,خیلافات و جیاوازیەكان زۆر قولبۆتەوە.


ئەوەی تایبەتە بە حیزبەكانی هە ریمی كوردستان,پیویستە ئەو لایەنە سیاسیانەی كە دەنگیان خوراوە و تزویریان لیكراوە بەردەوامبن لەسە ر هەلویستی خۆیان و رەتكردنەوەی دەرئەنجامەكان,نەچنە ئەو بەرەیە ی تزویریان بۆ كراوە ,بەپاساوی یەكریزی نیشتیمانی و هاوهەلوسیتی بۆ پاریزگاری مافەكانی گەلی كورد و پرسی سەربەخۆی مزەوەر,پیویستە بەپییی خویندنەوەی دۆخی هەریم و عیراق بریاریكی ئازایانە بەن ,چ بە رۆشتنبیت بۆ بغداد  چ بە بایكۆتبی چ بە معارەزەبونبیت.

969 جار خوێندراوەتەوە