بۆ هەرێمى کوردستان پڕۆژە یاساى بودجە مایەى دڵخۆشى نیە!!

بڕگە و ماددەكانی نێو پرۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق پەیوەست بەهەرێمی كوردستان بەچەشنێك لەنێو لیژنەی دارایی دارێژراوە پڕیەتی لەمەترسی  و كەلێن و فێڵی یاسایی و دارایی بەرامبەر هەرێمی كوردستان،کە واى کردووە قەوارەی هەرێم لەنێو ئەم پرۆژەیەدا لەچەشنی پارێزگاكانی عێراقدا مامەڵەی لەگەڵربكرێت،، ‎دەسەلاتی وەزیری دارایی عێراق لە پرسی داراییی وداهات زۆر زیاترە لە دەسەلاتی سەرۆكی حكومەت،سەرباری ئەوەی هیچ رۆڵێكی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم نەهێشتۆتەوە،لیژنەى دارایى هیچ رەچاوی ڕێکەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدادی نەكردوە، پاشان بڕیاری دادگای فیدڕالی هەیە كە ڕێگەی نەداوە پەرلەمانی عێراق گۆرانكاری ڕیشەی لەپرۆژە یاسای بودجەدا بكات،بەسەرنجدان لەو دارشتنەی حكومەت ئامادەی كردوە لەپرۆژەیاسای بودجەدا زۆر گۆڕانكاری تێدا كراوە.

ناردنی موچە پەیوەست كراوە بەناردنی 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە، كەئەم 400 هەزارە نابێت لەنەوتی هەردوو کێڵگەی شێخان و خورمەڵە بێت، کە وابێت هەرێم چۆن دەتوانێت ئەو رێژەیە دابین بكات.

‎ گەر بەوشێوەیە بێت پیشبینی كراوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمەترسیدا بێت، سەرباری ئەوەی برێك پارەی زەبەلاح دیاری كراوە وەك قەرزی بانكی بازرگانی كە لە قوتی خەڵك وموچەی خەڵكی هەرێم دەبڕدرێت بێ ئەوەی پەیوەندی بە حكومەت و موچە خۆرانی هەبێت.

‎برە پارەیەكیش دیاریكراوە بۆ دانەوەى پاشەكەوتی موچە بڕی تەرخانكراوی تێدانیە هیچ میكانزمێك نیە بۆشێوازی دانەوەی،چەندین تیبنی وگرفتی تر هەن لەو مادانەی تایبەتن بە پشكی هەرێم لەپرۆژە یاسایی بودجەدا..

‎راستیەکی لەبیرنەکراو هەیە کە یەكێتی و پارتی سەبەبكاری ئەم دۆخەن بەسەر هەرێمدا دێت، بێباك و خەمساردن بەدیوەکەی تردا دەمانەوێت بڵێین گەر رق وتوڕەیمان بەرامبەر بەم دوو هێزە نابێت وامان لێبکات دڵخۆشبین بە لەقاڵبدانی دارایی و کۆی قەوارەی هەرێم بە كەمكردنەوەی کە دەرئەنجام نەمانی هەرێمی بەشوێندا دێت،بەداخەوە بێ هێوایی هاونیشتیمانیان لەم حیزبانە وایكردوە هیچ باوەڕییان بەم شێوازی حكومرانیەنەماوە بە قەواری هەرێمەوە،چونکە هەست بە زوڵم وستەم ونادادی دەكەن و ژیانیان لەبێ  خزمەتگوزاری بێ موچەی دەگوزەرێنن..بۆیە گەرپێکەوە دور لە بەرژەوەندی حیزبی بەیەك دیدو تێروانین بەرژەوەندی بالای ئەم نیشتیمانە نەپارێزین درەنگ یاخودزوو دەرئەنجامێكی خراپ لەپێشمانە..

‎ئەم رۆحیەت و تێڕوانینەی لە بەغدادەوە بۆ هەرێم هەیە بە ململانێی ناشەریفانەو نا بەرپرسیارانەی یەكێتی و پارتی و حیزبەكانی تر زیاتر و زیاتر مەترسییەكان قەبەتر دەكەن، داجاریش ئەوەى باج دەدات خەڵک و موچەخۆرانن.

409 جار خوێندراوەتەوە