لیستی هێزە چەكدارەكان پەیوەندی بەئاسایشی نیشتمانیەوە هەیە؟

 

 

زیاتر لە (65) رۆژە هێزە چەكداری و ئەمنیەکانی هەرێمی كوردستان (هێزەكانی زێرەفانی، بەرگری و فریاكەوتن، هێزەكانی 70 و 80، لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش) موچەیان پێنەدراوە، بەغداد ئامادەنیە موچەیان بنێرێت تاوەكو ناوی چواری هێزەكانیان بۆ ڕەوانە بكرێت، هیچ لیستێكی بەكۆد قبوڵ نیە، بەسەرنجدان لەشێوازی كارو ئەركی ئەو هێزانەی موچەكانیان نەنێراوە، سەرجەمیان كاری هەواڵگری ناكەن تا والێكبدریتەوە كارەكانیان هەستیارە و ناكرێت ئاشكراببن لەسەر بنەمای ئەوەی پەیوەندیدارن بە ئاسایشی نیشتیمانی، چونکە بەشێكی زۆریان سەر بەوەزارەتی ناوخۆ یاخود پێشمەرگەن، یاخود ئاسایش، كە كاریان ئاشكرایە و هیچ شاردنەوەی ناوێت، بۆیە دواجار حكومەتی هەرێم بەناچاری ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی لیستی هێزە چەكدارەكان بێ لەهێزە هەواڵگریەكان واتا لەكۆی (324) هەزار تەنها (42) هەزاری بەكۆد دەنێرێت، لەكاتێكدا ئەم حكومەتە حزبیەی هەرێم لەرابردودا ئامادەنەبوو لیستی ئەم هێزانە بداتە وەزارەتی دارایی حكومەتەكەی خۆی ئیستا دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هیچ چارێكی نەماوە، لەكۆتایدا دەردەكەوێت ئەو ماوە زۆرەی ئامادە نەبون لیستی هێزەكان بدەنە بەغداد نە بەهانەی پاراستنی نهێنی ئاسایشی نیشتمانیە نە خەمخۆریە بۆ ئەو دامەزراوانە، بەڵكو بەپێچەوانەوە ئامانجەكە هێشتنەوەی هێزی بندیوار یاخود هێزی سوری و ئیرانی بوە، لەگەڵ ئاشكرا نەكردنی ئەو نایاسایانەی لەو سلكەدا هەیە، سەرباری ئەوەی بۆ بەردەوامیدان بوە بە دامەزراندن لەم هێزانەدا بۆ بەرژەوەندی حیزبی، لەهەموی خراپتر بۆ درێژەدان بە نەزانینی وناشەفافی ژمارەی راستەقینە ورێژەی پێویست داهات بۆیان، چونكە لەرابردوودا بەگۆترەو تورەكە پارەیان پیداراوە، كەواتە دەگەینە ئەو ئامانجەی هیچ كات لە خەمی راستەقینەی دۆخی خراپی ژیانی هێزە چەكدارەكاندا نەبونە لەموچەیان لە هاوتاكردنی مافەكانیان بە عێراق لە دابینكردنی خانەیشینیەكی گونجاو بۆیان، هەر بۆ بەرچاو رونی هێزەچەكدارەكانی هەرێم لە هەڵبژاردنەكاندا بایۆمەتریان بۆكراوە لیستی دەنگدانی تایبەتیان بۆكراوە لەلای حكومەتی عێراق و كۆمیسیۆنەكەی عێراقیش هەیە ئیتر ئەم دەستی دەستیە بەم لیستانە چی سودو بەهانەیەكی هەیە، ئومێد دەكەین چیتر دەستی دەستی بەكات نەكەن و هیچ لەمپەرێك بۆ ئەم پرۆسە دروست نەكەن...

228 جار خوێندراوەتەوە