هیواو بەربەستەكانی پەیوەستكردنی موچەخۆر و خانەنیشینانی هەرێم بە به‌غداد

لەوساتەی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان دروستبوە هەرجارە پرسێك دەورۆوژێنرێت، لەنمونەی بەهەرێمبونی پارێزگای سلێمانی و جیاكردنەوەی پارێزگای سلێمانی و ناردنی موچە بەراستەوخۆ بۆ پارێزگاكان، تاگەشتە كۆكردنەوەی سەروو (100) واژۆی پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران و خانەنیشینان راستەوخۆ لەلایەن بەغدادوە بنێرێت، ئیستا ئەم پرسە گەرم بوە لە شەقامی كوردی و عێراقی.

ئامانج لە وروژاندنی لەم كاتەدا!!!
لەراستیدا ئەم بابەتە هەندێک دەیوروژێنن بە ئامانجی خۆخۆشەویستكردنە لای هاوڵاتی پێی دەچێیت بە نیازی كاندید بون بن بۆهەلبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بەشێكی تر وەك كارتی فشار بۆ سەر حكومەتی هەرێم و بەتایبەت پارتی بانگەشەی دەكەن، هەندێكیش لە خوار و ناوەراستی عێراق فكرەكەیان پێی باشە وەك دەروازەی پەرتبونی كورد و لاوازبونی ئەم هەرێمە، ئامانجە سیاسیەكان بەهەر شێوەیەك بێن فەرمانبەر و خانەنیشینانی هەرێم وەك هیوا و دەرەچەك لێی دەروانن، چونکە بە هەموو پێوەرەكان بێ هیوابون لە حكومەت و دەسەلاتدارانی هەرێم، گەشتونەتە راستیەكی تاڵ ئەم حكومەتە نە توانای چاكسازی راستەقینەی هەیە بۆ باشكردنی دۆخی خەلك نە توانای ئاشكراكردنی داهاتی گشتی هەیە، نەدەتوانێت پلانێكی ئابوری تۆكمە جێیبەجێی بکات بۆ تێپەرینی ئەو قەیرانانەی شەش ساڵە بەرۆكی گرتوین، حكومەت دەستەوەستان دەردەكەوێت، لەبری چاكسازی راستەقینە و نەهیشتنی گەندەڵی و قاچاغی سنورەكان و لاوازكردنی دەستی حیزب بۆ بازار و جێبەجیكردنی پلانێى سكهەلگوشینی ئابوری چروپر، تەنها و تەنها ئازان بۆ گیانی هاولاتی و  موچەخۆران، هاولاتیان و موچەخۆران زۆر قوربانی و ئارامگریان هەبوە بۆ ئەم دۆخەی حكومەتی هەرێم بۆی دروستبوە، بەڵام رۆژ بەرۆژ قەرزی کەڵەكەبو بە ملیار دۆلار لەسەر هەرێم زیاد دەكات، باوەڕهێنان و بەوەی حكومەتی عێراق و بەغدا راسترن و دلسۆترن بۆ دابینكردنی موچە لە حكومەتی هەرێم ئەوپەری مایەپوچییی سیاسەتی هیزی دەسەڵاتداری كوردییە، پەیامی مەترسیداری تێدایە بەوەی كارێكیان كردوە نەك هاوڵاتی ئاسایی بەڵکو موچەخۆرەكانیش متمانەیان بە حكومەتی خۆیی و نیشتیمان و قەوارەی هەرێم و یەكپارچەی نەماوە.

رێگریەكان:
ئەم پرۆژەیە چەندین گرفت و رێگری دێنە بەردەمی لە دیارترینیات:
۱_ رێگری یاسایی: هەرێمی كوردستان بۆ خانەنیشین و موچەخۆری مەدەنی و سەربازی یاسای تایبەت بە خۆیی هەیە زیاد لە هەشت یاسان بۆ دیاریكردنی موچەو دەرماڵە و خانەنیشینیان داناوە، كە ئەم یاسایانە جیاوازن لە روی ناوەرۆك و بڕی پارە لە یاسا بەركارەكانی حكومەتی عێراق، ئەمە چۆن مامەڵەی لەگەل دەكرێت، سەرباری جیاوازی لە ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران كەحكومەتی بەغدا دان بە (650) هەزار موچەخۆر دەنێت لەكاتیدا بە فەرمی و یاسای حكومەت یەك ملێۆن و (250) هەزار موچەخۆری هەیە.

رێگری  پەرلەمانی عێراق:
 لەیاسای بودجەی عیراق و یاسای الادارەدانی مالی دەوأەت و تەنانەت یاسای  قەرزیش كە تازە لە پەرلەمان دەرچوە، پێویستە حكومەتی هەرێم مانگانە (250) هەزار بەرمیل زیاتر و نیوەی داهاتی گومرگەكان رادەستی بەغداد بكات، لەسەر ئەو بنەمایە برەپارەیەك دەنێریت، گەر ئەم رێکەوتنە رونەدات و حكومەتی هەرێم نەوت و داهات رادەست نەكات چۆن ناوەند موچەی یەک ملیۆن و (250) هەزار كەس دەخاتە ئەستۆی خۆی لەم قەیرانە داراییە، لۆژیک چۆن ئەمە قبوڵ دەکات، كە لە راستیدا پارتی هەرگیز بەم پرۆژە رەزامەند نابێت و رێکەوتن ناكات بەم چەشنە، بۆیە لە ناوخۆی هەرێمیش رێگری دەکرێت.

دۆخەكە بەرەوكوێی؟؟؟
گریمانەی رودانی نەخوازراو ناكرێت لە عێراق، چونکە هەمیشە شتگەلێك رودەدەن لەدەرەوەی پشهات و گریمانە و هەأسەنگاندنە ،بەڵام بەسەرنجدان لە دۆخی  خراپی دارای ئێستای عێراق و ئەم حكومەتە كاتیەی كازمی و رێگریەكان ئەم پرۆژە لەواقیعدا پێدەچێت دەرئەنجامی نەبێت، چارەی كرداری ئەوەیە ئێمە شەری خۆمان بكەین لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پشكی كورد جێگیر بكرێت، چونکە ئەم مانگە یاسای بودجەی (2021) دێتە پەرلەمانی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گەرەنتی بکرێت و لەبەرامبەریشدا ھەرێم ئامادەبێت رێکبكەوێت لەگەل ناوەند، سەرباری ئەنجامدای چاكسازی راستە قینە لە سەرجەم بوارەكان..

بۆچونێک هەیە دەڵێت: دەستوری عێراق دانی ناوە بە هەرێمی كوردستان بە سەرجەم دەسەڵاتەكانی و یاسا كارپێكراوەكانی، موچە و خانەنیشینی لە دەسەلاتی مەركەز و حكومەتی عێراق نیە، بەڵكو تەنها تایبەتە بە هەرێمی كوردستان.

تێبینی: بەندە بەهەموو شێوەیەك لەگەل خواست و داواكاری و دۆخی خراپی فەرمانبەران و خانەنیشینانم، رۆژانە ئێمەش هەست بە کێشە و خەمیان دەكەین بەشێكین لەو خەڵكە ئەركی حكومەتی هەرێمە موچە دابین بكات بەهەرشێوەیەك بێت.

878 جار خوێندراوەتەوە